«حەسەن سابت قەیسوەندی»، هاووڵاتیی خەڵکی ئیسلامئاوای هەرسین سەر بە کرماشان، ناسنامەی یەکێکی تر لە گیانبەختکردووانی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، حەسەن سابت قەیسوەندی لە کاتی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان لە کرماشان، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی چەندین گوللەی جەنگی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە و لە کەلەکەیدا پێکرا و گیانی لەدەستدا. بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە تا ٥ی رێبەندانی ١٤٠٤ لە بێئاگایی تەواودا لەبارەی چارەنووسی ناوبراودا بوون، تاکو لە کۆتاییدا هەواڵی کوژرانی ناوبراو بە ئەوان بە لە ژێر ناونیشانی «مردن بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدان» راگەیاندرا.
بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، بنەماڵەی ناوبراو پاش وەرگرتنەوەی تەرمەکەی ئاساری چەندین گوللەی جەنگی بە کەلەکەی ئەم گیانبەختکردووەوە بوون؛ بابەتێک کە ڕیوایەتی فەرمیی دەزگاکانی ئەمنیەتی بە گومانی توندەوە ڕووبەڕوو کردووەتەوە.
تەرمی حەسەن سابت قەیسوەندی رۆژی ٧ی رێبەندانی ١٤٠٤، لەژێر چاودێری ئەمنیەتی، لە گوندی زێدی خۆی «قەیسوەند»ی بە خاک سپێردرا.

