بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستگیرکرانی یوسف قوربانی، هاووڵاتی شاری بۆکان هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، یوسف قوربانی هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەسگیرکرانی یوسف قوربانی، هاووڵاتی شاری بۆکان هێشتا چارەنووسی ناوبراو نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەی ناوبراوی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

