کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری، خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٨ بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگوێزرا. دواجار لە ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨ پاش دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا. ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٨، لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، کاک ساختمانگەر بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی دژ بە ڕێژیم” بە ٥ ساڵ زیندانی تعزیری و بە تۆمەتی “. دژی ڕێژیم ” بە یەک ساڵ زیندانی تعزیری مەحکووم کرا. لەسەر بنەمای ئەم بڕیارە، لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٠ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە پشتڕاستکرایەوە و لە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ دا، داواکاری دووبارە دادگاییکردنی کاک ساختمانگەر لە دادگای باڵا ڕەتکرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد؛ گوشار و هەڕەشەی دووکاندار و کاسبکاران لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١

د آگوست 28 , 2023
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری مەهاباد لە ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، گوشاریان خستۆتە سەر دوکانداران و کاسبکارەکانی ئەم شارە تا دوکان و بازارەکان بە کراوەیی بهێڵنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپشت بەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان، دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری مەهاباد لە ساڵڕۆژی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، دوکان و بازاڕەکانی ئەم […]

You May Like