سالار شەریفزادە و عەبدوڵا گوڵستانی دوو هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/09/photo_2023-09-04_13-53-15-1024x696.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سالار شەریفزادە هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەبدوڵا گوڵستانی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردن و هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.