ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ ئومێد کەریمی هاوڵاتی دیواندەرە لە ماڵی تایبەتی خۆی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومێد کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری دیواندەرە دوای ئەوەی هێزەکانی لیباس شەخسی هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە دەزگای دەستگیرکردن و هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆ ئەم هاوڵاتییە گەڕێنراوەتەوە دەست نەکەوتووە.