سنە؛ ئازادبوونی ئومێد ئەسەدی بە دانانی کەفالەت

ئومێد ئەسەدی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئومێد ئەسەدی، چالاکی کرێکاری و مەدەنی خەڵکی شاری سنە، پاش ١٨ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان لە زیندان ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە هەڵیانکوتایە سەر فرۆشگای ئومێد ئەسەدی و بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەریان کرد. هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییەوە نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

ی اکتبر 1 , 2023
ئەرسەلان سەفیاری کۆلبەرێکی خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری پیرانشار بە سەختی بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی پیرانشار و هەرێمی کوردستان بە سەختی بریندار بوو. […]

You May Like