گواستنەوەی ئەشکان فەهیم بۆ زیندانی ورمێ

ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرکرانی، لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بۆ زیندانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئەشکان فەهیم، چالاکی ئەدەبی و فەرهەنگی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
جێی ئاماژەیە کە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەشکان فەهیم لەگەڵ ڕەزا ئەندیشە بە پەنابردنە بەر توندوتیژی و لێدانی توند لە ماڵی خۆیان لە گۆڕەپانی ئیستقلالی ئەم شارە، بەبێ بوونی فەرمانی دادوەری دەستبەسەکران.
ئەشکان فەهیم پێشینەی نەخۆشی دڵی هەیە و پێش دەستگیرکردنی لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە چارەسەری بۆ دەکرا، ئەمەش وایکردووە خێزانەکەی زیاتر نیگەران بن. دەوترێت لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، هێزە ئەمنییەکان فایلە پزیشکییەکانیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
تا ئێستا ناوبراو مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ خانەوادەکەی لێ زەوت کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا ئەندیشەش دوای یەک مانگ ڕاگیران و ئاگادارنەبوون لە بارودۆخی، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بۆ زیندانی مەهاباد گوازرایەوە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ دەستبەسەر کردنی دووبارەی چالاکی خوێندکاریی، موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور

ی اکتبر 22 , 2023
موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور خوێندکاری بەشی زوانی ئینگلیسی لە زانکۆی کوردستان، دووبارە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، موحەممەد عەبدوڵڵاهی پوور، ٢٤ ساڵ تەمەن و خوێندکاری بەشی زوانی ئینگلیسی لە زانکۆی کوردستان، بۆجاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا. بە […]

You May Like