“سیا خودامورادی”، کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٧ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنجیرانی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سیا خودامورادی، کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٧ ساڵ خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنجیرانی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە دەمانچەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.
بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.