پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی هاوڵاتیانی خەڵکی شاری شنۆ بە مەبەستی بڕیاری بەندکردن بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە نۆی بەفرانباری ١٤٠٢, پیرۆت تابناک، یەعقوب مەحمودی ئازەر، یوسف ڕەحمانی، بەهمەن مەحمودی ئازەر و موحسین عەزیزی پێنچ هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بەندکران و بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترانەوە. ئەم هاوڵاتیانە ماوەیەک پێشتر بەهۆی تۆمەتی «ئەندامبوون لە بەرەی دژە ڕژێم» لەلایەن بەشی یەکەمی دادگای شۆڕشی شنۆ بەندکران، بەپێی بڕیارەکە یەعقوب مەحمودی ئازەر بە حەوت ساڵ زیندان، پیروت تابناک بە دوو ساڵ ، یوسف ڕەحمانی بە دوو ساڵ و پێنج مانگ ، موحسین عەزیزی بە دوو ساڵ و بەهمەن مەحمودی ئازەر بە حەوت ساڵ زیندان سزا دران.
بەهمەن مەحمودی ئازەر لە پوشپەڕی ١٤٠١, لەلایەن هێزەکانی ڕژێم بەندکرا و لە گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.
یەعقوب مەحمودی ئازەر لە ٦ پوشپەڕی ١٤٠١ و پیرۆت تابناک لە ٢٢ پوشپەڕی ١٤٠١، بەبێ بڕیاری یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم بەندکرا و لە ٢٧ گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.
موحسین عەزیزی لە ٦ پوشپەڕی ١٤٠١ بەندکرا، بەڵام لە دووی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.
یوسف ڕەحمانی لە ٢٢ پوشپەڕی ١٤٠١, لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە شنۆ بەندکرا و لە ٢٦ گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازادکرا.