پەیامی پیرۆزبایی کۆڵبەرنیوز بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی تازە

پەیامی پیرۆزبایی کۆڵبەرنیوز بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی تازە

ﺑﻪﻫﺎﺭ ﺑﻪ ﺧﯚﺷﯽ ﻭ ﺩﯾﻤﻪﻧﻪ ﺩڵڕفێنە ﻫﻪﻣﯿﺸﻪﯾﯿﻪﮐﺎﻧﯽ ﺧﯚی، ﺑﻪ ﺩﯾﻤﻪﻧﻪ ﺟﻮﺍﻥ ﻭ ڕﺍﺯﺍﻭﻩﮐﺎﻧﯽ ڕﻭﻭﺧﺴﺎﺭ ﻭ ﺳﯿﻤﺎﯼ ﺳﺮﻭﺷﺘﯽ ﺋﺎﺭﺍﯾﺶ ﮐﺮﺩ.
ﺟﺎﺭێکیﺗﺮ ڕﻩﻣﺰ ﻭ ڕﺍﺯﯼ گۆڕﺍﻥ ﻭ ﮊﯾﺎﻧﻪﻭﻩ ﺩﻩﺳﺘﯽ پێﮐﺮﺩﻩﻭﻩ ﻭ سەودﺍﺳﻪﺭﺍﻥ ﮐﻪﻭﺗﻨﻪﻭﻩ ﺳﻪﻣﺎﯼ ﮊﯾﺎﻥ.
ﺩﯾﻤﻪﻥ ﻭ ڕﻭﻭﺧﺴﺎﺭﯼ ﺳﺮﻭﺷﺖ ﺋﻪﻭﻩﺗﺎ ﺑﺰﻭﻭﺗﻮوە ﻭ ﺟﻪﻣﺎڵ ﻭ شکۆی خۆی ﺑﻪ ﮔﻮڵانی ڕﻩﻧﮕﺎﻭڕﻩﻧﮕﯽ ﺑﻪﻫﺎﺭﯼ ﻭ ﺩﯾﻤﻪﻧﻪ ﻧﻮێیەکانی ﺗﻪﺑﯿﻌﻪﺕ ﺑﻪ ﺟﻮﺍﻧﺘﺮﯾﻦ شێوە ﺩﻩﺧﻪمڵێنێ.
ﺋﻪﻭﻩﺗﺎ کۆﺕ ﻭ ﺑﻪﻧﺪﯼ ﺯﺳﺘﺎﻧﯽ ﮐﺎﻧﯿﺎﻭ ﻭ ﺟﯚﮔﻪ ﻭ ڕﻭﻭﺑﺎﺭ ﻭ ﺗﺎﭬﮕﻪ ﭘﺴﺎ. ﺗﯿﺸﮑﯽ ﺯێڕﯾﻨﯽ ﮊﯾﺎﻥ ﺑﻪﺧﺸﯽ ﻫﻪﺗﺎﻭﯼ ﺑﻪﻫﺎﺭﯼ، ﻫﺎتەﻭﻩ. ﺳﺮﻭﻩﯼ ڕۆﺡ ﭘﻪﺭﻭﻩﺭ ﻭ ﺷﻨﻪﯼ ﺷﻪﻣﺎڵ ﻫﺎﺗﻪﻭﻩ. کۆﭺ ﮐﺮﺩﻭﻭﺍﻧﯽ ﺑﺎﺥ ﻭ ﺩﺍﺭﺳﺘﺎﻥ ﻭ ﻫﻪڵاﺗﻮوﺍﻧﯽ بژوێن ﻭ ﮔﻮڵستان ﻫﺎﺗﻨﻪﻭﻩ. ﺑﻪڵێ ﺗﻪﺑﯿﻌﻪﺕ ﺑﻪﻡ ﻫﻪﻣﻮﻭ شکۆ ﻭ جوﺍﻧﯽ ﻭ ڕﻩﻣﺰ ﻭ ڕﺍﺯ ﻭ ﻧﯿﻌﻤﻪﺗﻪﻭﻩ ﺋﺎﻭﺍ ﺩڵ ﻭ ﺩﻩﺭﻭﻭﻥ ﺋﺎﻭﺍڵە ﻫﺎﻭﺍﺭ ﺩﻩﮐﺎﺕ، ﺋﻪﻭەی ﺩﻩبێتە ﻣﺎﯾﻪ ﻭ ﺳﻪﺭﻣﺎﯾﻪﯼ خۆشبەﺧﺘﯽ ڕﺍﺳﺘﻪﻗﯿﻨﻪ ﻭ ﺑﻪﺷﻪﺭﯾﻪﺕ ﺑﻪﺭﻩﻭ ﺣﻪﺳﺎﻧﻪﻭﻩ ﻭ ﮊﯾﺎﻧﯽ ﺋﯿﻨﺴﺎﻧﯽ ﻭ ﯾﻪﮐﺴﺎﻧﯽ ﺩﻩﺑﺎﺕ ﻭ کۆﺕ ﺯﻧﺠﯿﺮ ﻭ خوﺭﺍﻓﻪ ﻭ ﺳﺘﻪﻡ ﻟﻪ ڕﯾﺸﻪ ﻫﻪڵدەکێشێت. ﺋﻪﻭﻩﯼ ﮐﻪ ﺩﻩﺭﻭﺍﺯﻩﮐﺎﻧﯽ خۆﺷﻪوﯾﺴﺘﯽ ﻭ ﺋﺎسووﺩﻩﯾﯽ ﻭ ﯾﻪﮐﺴﺎﻧﯽ ﺑﻪ ڕﻭﻭﯼ ﺑﻪﺷﻪﺭﯾﻪﺕﺩﺍ ﺩﻩﮐﺎﺗﻪﻭﻩ ﻫﻪﻣﺎﻥ جموجۆڵی ﺋﯿﻨﺴﺎﻧﯽ ﺩﺍهێنەﺭﻩ.
ﻫﻪﺭ ﺳﺎڵێک ﮐﻪ تێپەڕ ﺩﻩبێت ﻫﻪﮔﺒﻪی ﺑﯿﺮﻩﻭﻩﺭﯼ ﻭ ﺋﻪﺯﻣﻮون ﻭ ﯾﺎﺩﻩﻭﻩرﯼ لێ ﻭﻩﺩﻩﺱ ﺩێت ﮐﻪ ﻫﻪﺭ ﻫﻪﻣﻮﻭﯼ ﭘﻪﻧﺪ و ﺩﻩﺭﺱ ﻭ ڕﻩﻣﺰﯼ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ ﻭ ﮊﯾﺎﻧﻪﻭﻩﯾﻪ ﻭ ﺳﺎڵی ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭﯾﺶ ﺑﻪ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺩﻩﺳﮑﻪﻭﺗﻪﮐﺎﻧﯿﻪﻭﻩ ﮐﻪ ﺑﻪ ﯾﺎﺩﮔﺎﺭ بۆﻣﺎﻥ ﺑﻪ جێﻣﺎﻭﻩ ﺩﻩﮐﺮێ ﺩﻩﺭﺳﯽ لێ ﻭﻩﺭﺑﮕﺮﯾﻦ ﻭ ﺑﯿﮑﻪﯾﻨﻪ ڕێنوێنی ڕێگای ڕﺯﮔﺎﺭﯾﻤﺎﻥ.
ﺑﻪڵێ ﺳﺎڵان ﯾﻪﮎ ﻟﻪ ﺩﻭﻭﺍﯼ ﯾﻪﮎ ﺩێن ﻭ تێپەڕ ﺩﻩﺑﻦ ﻭ ﺋﻪﻭﻩﯼ ﮐﻪ پێمانی ﺩﻩﺑﻪﺧﺸﻦ ﺗﻪﺟﺮﻩﺑﻪ ﻭ هێزﯼ ﻫﻪﻧﮕﺎﻭﻧﺎﻥ ﺑﻪﺭﻩو ﺩﺍﻫﺎﺗﻮﻭە.
ﺩﻩﺑﺎ ﺋﻪﻭﻩ ﺑﮑﻪﯾﻨﻪ ﺳﻪﺭﻣﻪﺷﻖ ﻭ ڕﻩﻣﺰﯼ ﯾﻪﮐﮕﺮﺗﻦ ﻭ ڕﺯﮔﺎﺭ ﺑﻮﻭﻧﻤﺎﻥ و ﺋﻪﺭﮐﯽ ﺳﻪﺭﺷﺎﻧﻤﺎﻥ، ﺋﻪﺭﮐﯽ ﺋﯿﻨﺴﺎﻧﯽ، کۆﻣﻪڵاﯾﻪﺗﯽ ﻭ ﻫﺎﻭﭼﺎﺭﻩنووﺳﯿﻤﺎﻥ ﺑﻪ جێ بێنین ﻭ ﻫﻪﺭﭼﯽ ﺯﯾﺎتر ﺑﻪ ﮔﮋ ﮊێرﺩﻩستەیی ﻭ ﺳﺘﻪﻡ ﻭ ﺳﻮﻭﮐﺎﯾﻪﺗﯽﺩﺍ ﺑﭽﯿﻨﻪﻭﻩ ﻭ ﭘﻪﻻﻣﺎﺭﯼ ﻗﻪڵاﮐﺎﻧﯽ ﺳﺘﻪﻡ ﻭ ﺯۆرﺩﺍﺭﯼ ﺑﺪﻩﯾﻦ ﻭ ﺷﻮﻭﺷﻪﯼ ﺗﻪﻣﻪﻧﯽ ﺩێوی ﺩﺯێو تێک بشکێنین.

ئێمەش وەکوو دەستەی بەڕێوبەری کۆڵبەر نیوز پیرۆﺯﺑﺎیی ﻫﺎﺗﻨﯽ ﻧﻪﻭﺭۆز ﻭ ﺳﻪﺭﯼ ﺳﺎڵتان لێ دەﮐﻪین ﻭ ﻫﯿﻮﺍﺩﺍﺭین ﺳﺎڵی ﺩﺍﻫﺎﺗﻮﻭ ﺳﺎڵێک بێ پڕ ﻟﻪ ﺷﺎﺩﯼ ﻭ ﺑﻪﺧﺘﻪﻭﻩﺭﯼ ﺑۆ ﻫﻪﻣﻮﻭﺍﻥ ﻭ ﺳﺎڵی ﺑﻪﺩﯼﻫﺎﺗﻨﯽ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﻪ ﺑﻪﺭﺯ ﻭ ڕەﻭﺍﮐﺎﻧﻤﺎﻥ بێت.

“ﻫﻪﻣﻮﻭ ڕۆﮊێکتان ﻧﻪﻭﺭۆﺯ، نەورۆزتان پیرۆز”

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ بۆكان، سه‌قز و ئیلام

ش مارس 19 , 2022
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ بۆكان، سه‌قز و ئیلام ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز وێڕای جه‌وی ئه‌منییه‌تی و میلیتاریزه‌ كردنی شاره‌كان، له‌ لایه‌ن سه‌دان كه‌سه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی “ته‌رغه‌”ی سه‌ر به‌ شاری بۆكان، “جاقل”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌قز و هاووڵاتییانی ئیلامی به‌ڕێوه‌چوو. له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كاین ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان […]

You May Like