جوانڕۆ؛ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە

پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە کە کۆڵبەرەکانی تێدابووە، لە رێگای گووندی “چشمە نزار” ی جوانڕۆ بریندار بوون

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ڕووداوێک لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری کۆڵبەران و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەسەر ڕێگای گوندی “چشمە نزار”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی بریندار بوون. ناسنامەی ٤ لەو کۆڵبەرانە بریتین لە: “ئاریا عەزیزی، کەیهان، نەبی و تەحسین” بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، ناسنامەی یەکێکی تر لەو کۆڵبەرانە بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

پ فوریه 1 , 2024
کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک “سەر”ی بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]

You May Like