نەوسوود؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە

کۆهسار ڕۆستەمنژاد کۆڵبەری خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سەر بە شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. پێشتریش کۆهسار ڕۆستەمنژاد و ئەکرەم ڕۆستەمنژادی برای بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “کۆهسار ڕۆستەمنژاد” خەڵکی گوندی “شەمشیر”ی سەر بە شاری پاوە بریندار بوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو “سەر” ی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواستراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٠، کۆهسار ڕۆستەمنژاد و ئەکرەم ڕۆستەمنژاد لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار ببوون. کۆهسار بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی و ئەکرەم ڕوستەمنژاد بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی.
کۆهسار ڕۆستەمنژاد خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز

ش فوریه 3 , 2024
“سینا ئەحمەدی” گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە کۆڵبەرێک بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “سینا ئەحمەدی” تەمەن […]

You May Like