مەهاباد؛ دەستگیرکردنی لاوێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پویا خزری، لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، پویا خزری، لاوێکی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتەوەتە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی “پشتەپ”، لە شاری مەهاباد و ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان ئەم لاوەیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگایان پێبدرێت.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی چەند کۆلبەرێک لە سنووری نۆدشە و گەمارۆدانی چەند کۆلبەرێکی دیکە

ش اکتبر 14 , 2023
هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم لە کەرتی سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆ چەند کۆلبەرێکیان بریندار کردووە و گرووپێکی دیکەی کۆلبەریان گەمارۆ داوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، چەند کۆلبەرێک (ژمارەیەکی نادیار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی سنووری نۆدشە برینداربوون و چەند کۆلبەرێکی دیکەش لە شەوی ڕابردووەوە لەژێر گەمارۆدان […]

You May Like