نەوسوود؛ برینداربوونی ١٨ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، ١٨ کۆڵبەر لە نێویاندا منداڵێکی کۆڵبەر، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود لە بەرزاییەوە بە تەقە و بەردبارانکردنی کۆمەڵێک کۆڵبەر هێرشیان کردووە و لە ئەنجامدا ١٨ کۆڵبەر بریندار بوون، لانیکەم یەکێکیان منداڵێکی کۆڵبەرە.

تا ئێستا ناسنامەی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “میلاد” و “فەرزاد” خەڵکی داڵاهۆی پارێزگای کرماشان بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “میلاد” لە پشت و شان بە سەختی بریندار بووە و “فەرزاد” لە کەمەر و ڕانی بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند، کە “فەرزاد” لە دووری کەمتر لە مەترێکەوە بە گوللەی ساچمەیی پێکراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

هەڵبژاردنی گاڵتەجاڕانە و خەبات و داواکاری کرێکاران

د فوریه 26 , 2024
دوازدەهەمین خولی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و ئەو ناوەندەی کە خەڵک بەدروستی پێی دەڵێن مەجلیسی نووستوەکان، لە بازنەیەکدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە و لە لایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە ناوی هەڵبژاردنی لێنراوە، له دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت که له ژێر گورزی قورسی بەشە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دایه. خەبات و تێکۆشانی […]

You May Like