“ئەمجەد ساڵح زادە”، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بەپێدانی ١٦ ملیۆن تمەن سزای نەقدی جیا لە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ئەمجەد ساڵح زادە” بە پێدانی سزای نەقدی مەحکووم کرا.
بەپێی حوکمێک لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بڕیاردرا و لە ٢٧ خاکەلێوە بە بەڕێز ساڵح زادە ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی (چالاکی بە دژی نیزام) بە پێدانی ١٦ ملیۆن تمەن سزای نەقدی جیا لە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، ئەمجەد ساڵح زادە لە ٢٦ ڕەشەممەی ١٤٠١، دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە کۆتاییدا دوای ڕۆژێک لە کۆتایی هاتنی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
کۆبوونەوەی دادگای بەڕێز ساڵح زادە لە سێیەمی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سەقز بەڕێوەچوو.
“ئەمجەد ساڵح زادە” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقزە.