شنۆ؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری شنۆ بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ هاووڵاتیەکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “جەعفەر گەردی” خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی “شیناوا “ی سەربە شاری پیرانشارە.

شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری پیرانشار گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شانۆی هەڵبژاردنێکی موهەندیسی کراو بۆ دانانی سەرۆک کۆمارێکی نوێ، لەڕێدایە

د ژوئن 10 , 2024
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان شۆڕای نیگەهبان ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە سەڵاحییەتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی پشتڕاست کراوەتەوە، کە بریتین لە: مەسعوود پزیشکیان، مستەفا پورمحەممەدی، یەکێک لەو کەسانەی کە ساڵی ١٣٦٧ لەگەڵ ڕەئیسی ئەندامی هەیئەتی مەرگ بووە؛ سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زەکانی، ئەمیرحوسێن قازیزادە و محەممەد باقر قاڵیباف. ئەوانەی کە سەڵاحییەتیان […]

You May Like