”حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە”، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوە لێکراوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2024/06/photo_2024-06-23_15-53-30-1024x607.jpg)
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، باوک و برای ”کۆمار دەرئوفتادە”، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکرانی حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە لە پەیوەست بە ساڵیادی کۆمار دەرئوفتادەوە ئەنجام دراوە. ئەم هاووڵاتیانە پاش کاتژمێرێک لێکۆڵینەوە، ئازاد کران.
پێشتریش حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ئێوارەی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، #کۆمار_دەرئوفتادە، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی بەختکردوو و تەرمی ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە گوندی “زیوکە”ی سەربە شاری پیرانشار بە خاک سپێردرا.