نووسەر؛ سێلین برایۆن
وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی
زۆرێک لە بیریار و فەیلەسوفان، میدیا تۆمەتبار دەکەن کە هۆکاری خراپەی زەوییە، یان هۆکاری خراپەی نزیکە. لە کۆمەڵگەی دیجیتاڵی، ئێمە کە ئامێری شەیتانی دەبینین، خۆی لە دروستکەری ڕزگار دەکات. کاریگەری زیاندەری ڕەهایە کە مرۆڤ ناتوانێت خۆی قوتاربکات. ”وەکو شەیتان خۆی لە ئافرێنەری ڕزگارکرد و خراپە ڕەهابوو. وەرگێڕ”. ڕەخنە لە میدیا زۆرە، هەندێک لە ڕەخنەگران وەکو ”ژان بۆدریار” دەڵێت گۆڕان لە پەیام بە ”میدیەم” ئامرازی بڵاوکردنەوە تێدەپەڕێت و لە نێوەڕۆکدایە. لە پێچەوانەی گرنگیدا ”ئامرازان دەگۆڕێن بۆ ئامانجێک لە خۆیدا، میدیەمەکە جێگەی پەیامەکە دەگرێتەوە، میدیاکە شوێنی پەیامەکە دەگرێتەوە. ئەمە سیناریۆیە، کە هزرڤانی کەنەدی (مارشاڵ مەکلۆهان) لە ساڵانی شەستدا گوتی، ”میدیەم پێش شتێک بگەیەنێت خۆی دەگەیەنێت. یان میدیەم خۆی پەیامەکەیە. وەرگێڕ”. جیهانێک دروستدەبێت لە ڕەسەنێتی بێبەشە، هاوشێوەی گوێزی بۆش وەکو (ڕابێلایس) دەڵێت: “مۆخی نێوەڕۆکی” بەتاڵ کراوە. ئێمە لە جیهانی دیجیتاڵدا یاری ڕواڵەتی دەبینین، وەکو (بۆدریار) دەڵێت “سیمولاکرا”، واتە ڕووکاری بۆش، نێوەڕۆکی نا قووڵ، وەکو ئاوێنەیەک هەیە و لە پشتیەوە ڕاستی نیە.
”ڕێجیس دیبرای” لەگەڵ ئەم تێڕوانینە هاوڕایە و هانی هاوچەرخانی دەدات کە “کەمتر پێوەندی و زیاتر بگوازنەوە”. لەو بنەمایە دەستپێدەکات کە میدیای ئێستا لایەنگری پێوەندییە، سیستەمێکی زانیاری کاتی لەسەر پانتایی ژینگەی ئاسۆیی پێشدەکەوێت، لە بەرژەوەندی کاتی و لە هەموو شوێنێکە، نەک دیاکرۆنی و بەردەوامی بەها، هۆکاری گواستنەوە، کە پانتایی کاتی، ڕاست و چەپی باشترە. کۆمەڵگەیەک دروست دەکات کە تاکەکان بەڕووکەش نزیکتربن، بەهۆی ئەو میدیایانەی کە ڕێگە بە ئامادەیی دەدات لە دوورەوە دەچنە نێو پرۆسەی پێوەندی و ”ئامادەیی دیجیتاڵی”، بەڵام زیاتر نامۆن بە یەکدی، ئەمە هۆکارەی وازهێنانە لە بەستنەوەی مێژووی هاوبەش، بەهۆی یادگەی زنجیرەی نەوەکان، کە گەرەنتی هاوبەشی سامان و پاراستنی نەریت دەکات، ”ئاڵوگۆڕ” ناکەن، بەڵکو بە کەرت و ڕووکەش بەشدارن، ناتوانن پێکەوە بژین. ئامرازانی بڵاوبوونەوە مادەکانیان زەوت دەکات و ئامانجی کۆتایی پێوەندیە، لە مەیلی (ئۆتۆفاژیک) ئەو پزیشکە ناودارەی کە وریایە نەهێڵێت بەلاڕێدا بچێت لەلایەن ئەفسانەی دەوروبەری میدیاسفێر، بەردەوامە بە پێدانی هێز بە ئامرازی تەکنەلۆژی بۆ خۆیان لە دروستکەریان ڕزگار بکەن و دواتر بە نۆرە کار بکەن، بە بەرهەمهێنانی کاریگەری پێشبینی نەکراو کە گۆڕانی بوون و هزری مرۆڤە.
شیکاری ڕەخنەیی بەرەو شێوانی زیاندەری ڕاستی، کە میدیا هۆکاری دروستبوونێتی. وەکو حاڵەتی ”لوسیەن سفێز” دەڵێت، جگە لەم ناسروشتیە، تێکدانە لە مێشکی مرۆڤدا لە نێوان ڕاستی خام و نوێنەرێتی دروست دەبێت، توانای بڕیاردان و تێگەیشتنی دەگۆڕێت. ئەم توخمانە تایبەتمەندی تاتۆلۆژی کۆمەڵگەی میدیایی زیاتر دەکەن، “تاوتیزم”، نیولۆژیزم کە پێشگر و پاشگرەکەی خواست بەرەو تاوتۆلۆژیایە، خۆگوتنە وەکو سەرچاوەی ئۆتیزم، بۆ گیران لە گەردوونی خەیاڵی.
بەدکاری میدیا، وەشانێکی نوێ و ماتریالیستی بوونەوەری خراپە، کە بڕیار بوو مرۆڤان دابەش بکات و لە ڕاستی ڕزگارکەر دووریان بخات بەهۆی ونبوونیان لە خەیاڵ وەکو ”ئیتیمۆلۆژیا لە سەردەمی کۆنی ئایین لە ترسی سەدەی نێوەندی هزر” بەڵام ئایا کاریگەری کوشندەی میدیا بەرهەمی هزرێک نییە، هێندەی هزری منداڵی کە باوانمان خراپە وەکو بوونێکی ئازاد و بەتوانا بە پرسێکی هزری بزانن، تەنیا بەرهەمێکی خەیاڵی بوو. خەمی شرۆڤەی هەڵەکانی ئەم جیهانە و سەرچاوەی ئازارانی مرۆڤە، کە ڕق لە کەلە سەری بزنێکی قوربانی بگوازێت بۆ کاریگەری مرۆڤان؟
ئەفسانەناسی تەکنەلۆژیا
سزادانی پرۆمیتە و دابەزینی ئادەم و حەوا لە ئاسمان
لە ڕەخنەی میدیا، لە ڕێگەی هەندێک زنجیرەی ئەفسانەناسی و وێژەیی کۆمەڵگەی چاندی زارەکی. سزای ”پرۆمیتە” باوکی شارستانیەت، کە مرۆڤی لە سروشت دابڕاند و بە ئەگەری هونەر و بناغەسازی چاند، مرۆڤی لە دەرەوەی ئاژەڵێتی پەروەردە کرد.
پڕۆمیتە لەلایەن “زیۆس” سزادرا بەهۆی ئاگرەکەی دزیوە و بەخشیوێتی بە بێبەشترین بوونەوەری زەوی. ئاگر پێکهاتەی تەکنیکە، ئەو توخمەیە کە تەکنیک سەرچاوەی گرتووە، یان لانیکەم لە هەموو تەکنیکێک، ڕێگە بۆ کشان و خاوی کانزاکانە، بۆ دروستکردنی ئامێر، چەک، تەکنەلۆژیا و لە ئێستادا میدیا و هتد.
ڕەنگە لە شرۆڤەی بڕیاری زیوس هەڵەبین، وەکو چارەنووسی ئەو مرۆڤانەی کە یاساشکێنی و قەدەغەیان پێشێل کرد. پرۆمیتە دزێکی سادە نییە، زیاتر لە یاساشکێنی هەیە، یاساشکێنی شاراوە بەڵام دڵنیایی، درۆکاری هەیە، بەرزبوونەوە و دابەزین. بە مرۆڤێتی ئەوان، هەروەها بێتاوانان لە بێتاوانی سەرەکی خۆیان بێبەش کرد، بۆیە پێشکەوتنی هزرییان پاشەکشەیە، ئەگەر بەختەوەری وەکو پێوەری پێوانەیی وەربگرین، پانۆرا و سندوقی ناوداری، کە بەدکاری مرۆڤایەتی زاڵ دەکەن و سەرچاوە دەگرن.
هاتنە ناوەوەی ئەفسانەناسی ”ئادەم و حەوا” بۆ بواری زانین، کەوتن و بەربوونەوە ئەوانی سازکرد لە نائاگایی شیرینی پێوەند بە بەهەشت و خودا یاخی بوون. ”یاخی بوونی مرۆڤ لە خودا، یەکەمین کردەی هزراندن بوو، کە بەدکاری بۆ مرۆڤ بەدیهێنا. وەرگێڕ”.
خاوەنێتی ئاگر ” هێمای چراکانی زانینە، بە پێچەوانەی تاریکی و نەزانی”. لە هیسیۆدا هاوتایە لەگەڵ کۆتایی سەردەمی زێڕین کە کرۆنۆس بڕیاردەرە و سەرەتای سەردەمێکی ئازاردەرترە. پرۆمیتە وەک ئیکارۆس، سەرچاوەی بەدکارییە، کە سروشتی زانست بەرجەستە دەکات.
ئەفسانەی دووەم دەربارەی پێوەندی لەگەڵ دەرکەوتنی میدیا و دووڕوویی دەڵێت، کە پێوەندی بە لەدایکبوونی نووسین هەیە، “پلاتۆ” لە فایدرۆسدا گوتبووی. سۆکرات دەڵێت کە ”خودای میسری و ئاسمیلەی نیوە خودای یۆنانی هێرمێس”، ئەم هونەرەیان داهێناوە بۆ چارەی کەمی یادگە و کێشەی زانست. بەڵام دۆزینەوەکە دەخرێتە بەردەم ”تامۆس” پاشای تیبس، دووەمیانی بە خراپ زانی و گوتی پێچەوانەی بانگەشەی شەڕە کە چاکە پێچەوانەی ژەهرە.
ئەو تۆمەتە هەست دەکرێت کە لەم سەردەمەدا دێنینە میدیا، کە جڵەوکردنە، لە ئەنجامدا هۆکاری داماڵینی تایبەتمەندی هزراندن لە مرۆڤدا هەن، لە نێوان “خەیاڵی” نێوەکی و پرۆسەی دەرەکی لە ڕێگەی پێشبینی ماتریاڵ لە دابەزاندن ئەزموون دەکرێت؛ “ئەم هونەرە لە گیانی مرۆڤ لەبیرچوونەوە بەرهەم دەهێنێت کە فێری بوون، چونکە واز لە ڕاهێنانی یادگەی خۆیان دێنن.
دانیال بۆگنۆ” دەڵێت “ڤیکتۆر هۆگۆ” لە نۆتردام تا پاریس بە ناوی “سێسی ئەو دەکوژێت”، بە درێژی گرنگیدان بەو تاوانە، بە زاراوەی هاوشێوە، ئاڕاستەی چاپگە دەکرا، لە کۆتایی سەدەکانی نێوەڕاست، پرسیار لە تاوانی نووسین نەبوو، بەڵکو پرسی گشتاندنی، ستانداردی لەلایەن تەکنەلۆژیا، کە زیان بە هونەری پیرۆزی بەهای نووسین دەگەیەنێت. میدیای نوێ، تۆمەتبارە بە کوشتنی پەرتوک ”مۆبایل و کۆمپیوتەر” تاوانبارن کە چاندی زارەکی و بەهای وشەیان کوشتووە، بەهای ئەوانەی کە ویستمان باوەڕمان هەبێت بۆ هەمیشە زیندوون، چونکە هەمیشە لە یادگە و لە دەمی چیرۆکبێژان زیندوو بوون. بەڵام میدیای نوێ هەمووی کوشت، هەواڵی ڕۆژ یادگەی کوشت. میدیا هزراندنی کوشت، ڕستەی ئاڵۆزی گۆڕی بۆ ڕستەی هەواڵی بێ واتا.
میدیا و ساختەی ڕاستینە
چەمکێکی ئەفلاتوون بۆ جیهان
کاتێک لەبارەی ڕاستی دیجیتاڵی دەدوێن، بەناچاری دەگەڕێنەوە بابەتەکانی ”ئەفلاتون” کە پێش لەدایکبوونی پێشکەوتووترین و زۆرترین فۆرمەکانی تەکنەلۆژیا بوو، بە بەردەوامی سیستەمێکی دووانەیی بەها و بێبەهایی جیهانی زەوی و توخمە دیارەکانی. لە کۆمەڵگەی دیجیتاڵی، ڕۆڵی میدیا پێوەندە بە شێواندنی ڕاستی، بە ئاشکرا و بەزۆر دەشارێت. هەزاران ساڵ پێش پەیدابوونی میدیا، ئەفلاتون، ڕەخنەی ئاڕاستەی شاعیر و نیگارکێشان کرد، بە لێهاتوویی سروشتیان نواندن دەکرد، تێکدان لە نێوان ڕاستی و خەیاڵ دروست دەکرد.
فەلسەفەی پلاتۆ وەکو ڕەخنەی ”میمێسیس” دەردەکەوێت، ”هەموو تەکنیکەکانی دووبارەیی، لەسەر بنەمای دووبارەیی خۆی مانیفێست دەکات” ڕەخنەی ”ئیماگۆ” پلە یەک داگیر دەکات. خەیاڵ یەکێکە لە ئامانجەکانی، وەکو هەر وێنەیەک کە وەکو هاوشێوەی ڕاستی نێوەڕۆکتر تێدەگات و دەبێتە بەرهەمێنەری خەیاڵ. کۆمار دەوڵەمەندە بە وێنایی بەتایبەتی ئەشکەوتەکەی ئەفلاتون لەگەڵ لێکچوونی ناودار کە هێمای دابەشی جیهانە بۆ چوار بەشی بەهای نایەکسان، بریتیە لە بیرۆکەکان، پوختە (بیرکاری)، شتی بەرجەستە و نوێنەرێتی.
لەگەڵ سۆکرات، لە نێوەڕۆکی دارێکی بەرز تێبگەین، کە پێناسەکەی بەهۆی پێوانە و شێوەی ئەندازەیی دەردەکەوێت، هەرچەندە هەمیشە دەکەوێتە بواری تێگەیشتن، بەڵام کەمێک بێ کێشەیە و هاوشێوەی سادەی ڕاستینە پێکدێنێت. دەربارەی داران وەکو چۆن دەبینین لە دەوروبەرمان، ئەوان هاوشێوەی ڕاستینەن، لە بەرجەستەی فرەیی و دۆخی جوڵاو گیریان خوارد. نوێنەرێتی وێنەیی یان وێژەیی ڕەنگدانەوەی ئەوانە لە ئاو، کە ڕەسەنێتی نامێنێت، تەنیا پێوەندی دووریان لەگەڵ بیرۆکەی سەرەتایی هەیە.
سەدەی چوارەمی پێش زایین لە مێژووی چاندی ڕۆژئاوا زۆر گرنگە، چونکە پچڕانی ڕیشەیی لەگەڵ هزراندنی پێشووە، ئێمە دەڵێین قۆناغی “پێش سۆکراتی”.
سەرچاوەی بێبەهایی لە ڕواڵەتە ، چەمکێک کە داهێنانی واتا وەردەگرێت بە پێچەوانەی نێوەڕۆک پێشتر هەیە. ڕەنگە میدیا بێبەها نەبوایە ئەگەر ئەفلاتون ڕەخنەی دووبارەیی و نووسینەوەی فێرکارییەکانی مامۆستاکەی نەکردایە.
ئەگەر ئەناکرۆنیزم دروست بکەین، بەبێ خیانەت لە هزری دیالێکتیکی یۆنانی، دەبێت میدیای نوێ لەنێو پۆلی ”درۆزنان، نمایشکاری بوکەڵەیی، سۆفیستان و خەیاڵگەران” و ئەوانەی لە پەرتوکی پێنجەمی ”کۆمار” سەرکۆنەن دابنێن، وەکو شاعیران و دروستکەرانی وێنە کە ڕاستینە ساختە دەکات و ڕاستی دەشارێت. ئەگەر میدیا لەسەردەمی پلاتۆ هەبوایە، بێگومان لە شاری خەیاڵی ”فەیلەسوف- شا” قەدەغە دەکرا.
چاپ و تەلەفزیۆن و پۆرتاڵی ئینتەرنێت چی دەکەن، دووبارەیی ڕووداوان و نوێنەرێتی یان دروستکردنی ڕاستینەی دیجیتاڵی.
کێشەی میدیا متمانەکردنیەتی کە ڕاست نین ”جێی متمانەی ئەوان هۆکاری ڕاستیە کە پێمان وایە ڕاستن”. ”بۆیلۆ” دەڵێت، “ڕاستی هەندێکجار ناتوانێت ئەگەری نەبێت”. دەربارەی ئەگەری هەیە، هەندێکجار ڕاست نەبێت. ئەم کێشەیە زۆر لە سەردەمی وێنەگری و تەلەفزیۆن هەیە، چونکە ناسینەوەی خەیاڵی هەیە.