برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری نۆدشە

ڕەحمان جەمشیدی، خەڵکی گوندی “نەروی”، و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نۆدشە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ڕەحمان جەمشیدی، کۆڵبەر و خەڵکی گوندی “نەروی” و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی نۆدشە “نزیک سێ رێگای شەهیدان” «ملەندوو» بریندار بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە کاتێکدا تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە هیچ کۆڵێکی پێ نەبووە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ چارەسەرکردن بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ ئازاد بوونی هیوا شەباهەنگ بە دانانی بارمتە

د اکتبر 2 , 2023
هیوا شەباهەنگ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هیوا شەباهەنگ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەندکران، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا. ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی […]

You May Like