دیواندەرە؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

“کوروش شەریف پوور” هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کوروش شەریف پوور” خەڵکی گوندی “ڕەشیداوا”ی سەربە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.
پاش دەستبەسەرکرانی ناوبراو هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیووە.

تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەرکەوتنی جەماوەر لە بایکۆتی هەڵبژاردندا

ش جولای 6 , 2024
بەرەو پەرەپێدان بە بزووتنەوەیەکی شێلگیر و هەموولایەنەی داواکاری تەوەر ڕژیمی ئیسلامی، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، لە خولی دووهەمی شانۆی هەڵبژاردنەکەیدا، یەکێک لە بێ ڕەونەقترین بەناو هەڵبژاردنی لە ژیانی ٤٥ ساڵەی سیاسی خۆیدا بەڕێوە برد. لەم پرۆسەیەدا بە پێی ئەنجامە فەرمییە ڕاگەیەندراوەکان، “مەسعوود پزیشکیان” وەک جێنشینی ڕەئیسی و سەرۆک کۆماری داهاتووی […]

You May Like