مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ئومید فەرجی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لە شاری مەریوان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە ئومید فەرجی، ٤٠ ساڵان کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی نەی لە مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی دووبارەی سەمەد شابۆیی و گواستنەوەی بۆ گرتوخانەی ورمێ

د آگوست 19 , 2024
سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی ٣٩ ساڵان، خەڵکی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش ئامادەبوونی لە دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like