سەردەشت؛ گیانلەدەستدانی گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخەوە

لە ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢دا، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناسنامەی “حوسێن خاڵە” دوای کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لەسەر سنووری “قەندیل” تووشی وەستانی مێشک بوو و لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، کۆلبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی “خڕی ئاغەڵان”ی سەردەشت، بە ناوی “حوسێن خاڵە”، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخەوە تووشی “مردنی مێشک” بووە و گیانی لەدەست داوە.
ئەم کۆڵبەرە دوای کەوتنەخوارەوەی هۆشیاری خۆی لەدەستدا و سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی “بەخشین” لە شاری سلێمانی سەر بە هەرێمی کوردستانی عێراق و دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ بۆ چارەسەرکردن گواسترایەوە. دوای نزیکەی هەشت ڕۆژ، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی “مردنی مێشک” گیانی لەدەستدا.
دەوترێت بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە بڕیاریان داوە کە ئەندامەکانی جەستەی “حوسێن خاڵە” ببەخشن بە سێ نەخۆشی دیکەی شارەکانی بۆکان، سەردەشت و مەهاباد.
“حوسێن خاڵە”، دانیشتووی گوندی “خڕی ئاغەڵان”، خێزاندار، خاوەنی منداڵێکی تەمەن ٢ ساڵانە و هەروەها پێنجەم منداڵە لە خێزانێکی هەشت کەسیدا و خاوەنی 3 کەمئەندامە. ناوبراو بەخێوکەری خێزانەکەیان بووە و ماوەیەک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی کۆڵبەری کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ گواستنەوەی نازیلا مەعروفیان بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێوین

د جولای 24 , 2023
نازیلا مەعروفیان ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی علامە تەباتەبایی، لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین […]

You May Like