ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان قادری، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا هەر دەستبەسەر و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەرە لە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، تا ئێستا لەبارەی دۆخی کوڕەکەیان وەڵامێکی ڕوونیان نەدراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.