تاران؛ سزادانی لەیلا حسێن زادە بە سزای جێگرەوەی بەندکردن بۆ ١٠٠ ملیۆن تمەن

لەیلا حسێن زادە، چالاکی سنفی خوێندکار بە پارەدانی ١٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی بەجێگرەوەی بەردەوامی سزای بەندکردنی ٥ ساڵەی سزادرا. بە گوتەی ناوبراو بەڵگەنامەکەی بەپارەدانی نەقدی داخرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، لەیلا حسێن زادە، چالاکی سنفی خوێندکار بەپارەدانی ١٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی بەجێگرەوەی بەردەوامی سزای بەندکردنی ٥ ساڵەی سزادرا. بە گوتەی ناوبراو بەڵگەنامەکەی بە پارەدانی نەقدی داخرا.

ناوبراو بە بڵاوکردنی بابەت ڕایگەیاند بە پەسەندبوونی کۆمیسیۆنی پزیشکی یاسایی بەپێی ئاستی بەرگەگرتنی دیاریکراو و هەمیشەیی، بەردەوامی سزای ٥ ساڵ بەندکردن لەبارەی بەڵگەنامەی ساڵی ١٣٩٨ی ناوبراو، بە ١٠٠ ملیۆن تمەن سزای نەقدی گۆڕا. ناوبراو گوتی کە ئەم بەڵگەیە، پاش پارەدانی نەقدی داخرا. ناوبراو خوێندکاری زانکۆی تارانە و ٢ بەڵگەنامەی دیکەی یاسایی هەیە، چالاکوانی بواری بابەتەکانی سنفی خوێندکارانە. ناوبراو لەگەڵ خوێندکاران لە ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٣٩٦ دەستبەسەرکرا و پاش ١٦ ڕۆژ لە ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ بە بارمتەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو لە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لەلایەن لقی ٣٦ی د دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران بە تۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری دژی پاراستنی نەتەوەیی، بە ٣٠ مانگ بەندی تەعزیری و بە تۆمەتی تەبلیغ دژی ڕژیم، بە ساڵێک بەندی تەعزیری و سزای ٢ ساڵ قەدەغەی ڕۆشتنە دەرەوەی لە وڵات سزادرا.

بەشداری لە ئاهەنگی لەدایکبوونی محەمەد شەریفی مقەدەم، دەروێشی گۆنابادی گرتوخانەی مقایل زانکۆی پیشەسازی شەریف و گوتنی سروودی خوێندی ئەرخەوانان لە تۆمەتەکانی ناوبراو ناسێنرا.

ناوبراو لە ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٨ بۆ بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بە. لێبوردنی گشتی یاسا ئازاد کرا.

ناوبراو لە زیادبوونی بەڵگەی نوێ بۆ تۆمەتەکانی ئەم بەڵگەنامەیە ئامادەبوونی لە ئاهەنگی لەدایکبوونی محەمەد شەریفی مقەدەم، دەروێشی گۆنابادی ناسێنرا، لە ڕەشەمەی ١٣٩٩، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بەسەرۆکایەتی دادوەر محەمەد ڕەزا عەموزاد بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاوکاری دژی پاراستنی وڵات، بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری و ٢ ساڵ بێ چالاکی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی سزادرابوو. لە سەرماوەزی ١٤٠٠ ئەم سزایە لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی تاران پەسەندکرا.

ناوبراو لە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنیەکان بە لێدان لە شەقام و بەرامبەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو لە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ بە بارمتەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

ناوبراو لە خوێندکارانی زانکۆی تاران چالاکوانی بواری بابەتەکانی سنفی خوێندکارانە. ناوبراو پێشتر ئەزموونی دەستبەسەری و سزادانی هەبووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ ئازادی کاتی جەلیل مەولوودی

س سپتامبر 10 , 2024
جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ جەلیل مەولوودی، بەندکراوی سیاسی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە بارمتەی کاتی ٥ ملیار تمەن لە گرتوخانەی ئازاد کرا. ناوبراو لە […]

You May Like