دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی ٤ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

سەڵاح فەتحی، مانی محەمەدی، ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٤ هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٢ هاووڵاتی گوندی ڕەشیداوا لە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ سەڵاح فەتحی خەڵکی گوندی قەڵاڕێحان و مانی محەمەدی خەڵکی گوندی تۆرێزخان لە دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراوانیان دەستبەسەرکرد.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ ئازادی ئەحمەد حەسەنزادە بە دانانی بارمتە

چ سپتامبر 18 , 2024
“ئەحمەد حەسەنزادە”، باوکی “محەمەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن […]

You May Like