ئێرانشار؛ لێدان و ئەشکەنجەی پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتوخانە

پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتوخانەی ئێرانشار بەندکراوە، لێدان و ئەشکەنجە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە پەڕەی تایبەتی دایکی ناوبراو، پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی سەقز لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە تاران دەستبەسەرکرا، لە گرتوخانەی ئێرانشار لەلایەن بەندکراوانی بەندی تاوانی قورس و مادەی هۆشبەر، لێدان و ئەشکەنجە و ئازار دراوە و بەرپرسانی ئەمنی گرتوخانە لەمبارەوە بەهەڵوێستن. لەکاتێکدا ناوبراو لە بەندی تاوانی قورس و مادەی هۆشبەر، بەندکراوە کە تۆمەتی ناوبراو سیاسییە.

پەرهام پەروەری لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بەسەرۆکایەتی دادوەر عەموزادە بە ٥ ساڵ بەندی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە سزادرابوو. ناوبراو دەرچووی بەشی تەلارسازی میکانیک، یاریزان و خاوەنی پاڵەوانێتی چەندین خولی شناوی وڵات و هەرێمی، لە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە تاران دەستبەسەرکرا. ناوبراو سەرەتا بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گواسترایەوە و لەوێوە بۆ گرتوخانەی تارانی گەورە و لە سەرەتای ١٤٠٣ بۆ دەروازەی ٦ی زیندانی ئێڤین گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی «ئاکام میهەن خا»

چ اکتبر 9 , 2024
هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هێرشیان کردە ماڵی «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ، بە بێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرد. […]

You May Like