“ئەحمەد سالکی”، کرێکارێکی ٦٢ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری پیرانشار نزیکەی ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لە باڵەخانەیەکی لەکاتی دروستکردندا کەوتبووە خوارەوە، پاش چەند ڕۆژ کۆما لە نەخۆشخانەی نەغەدە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم کرێکارە بەساڵاچووە بەهۆی سەختی برینەکانی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەکە تووشی مردنی مێشک ببوو، سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لە نەخۆشخانەی نەغەدە گیانی لەدەستدا.
ئێران لەبواری پاراستنی شوێنی کاردا لەناو وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی ١٠٢دایە کە ئاستێکی نزمە. ئێران یەکێکە لە ناپارێزراوترین وڵاتان لەبواری پاراستنی شوێنی کاردا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پاراستنی شوێنی کار تووشی ڕووداو دەبن.