نەغەدە؛ سەعدون شەریفی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

“سەعدون شەریفی”، زیندانیی سیاسیی کورد، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لەگەڵیدا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، “سەعدون شەریفی”، هاوڵاتی شاری پیرانشار، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە لەگەڵیدا، بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم، بە بێ فەرمانی دادگا سەعدون شەریفی و دوو هاوڵاتیی دیکەیان بە ناسنامەی “عەلی حوسێن پوور” و “سولەیمان چووپانی” دەستبەسەر کردبوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیاردەی ژنکوژی لە ئێران و کوردستان و هۆکارەکانی بەردەوامبوون و ڕوولەگەشەی لە ناو کۆمەڵگادا

پ اکتبر 31 , 2024
ئەیووب دەباغیان دیارە ئەم باسە بابەتێکی تازە نییە، بەڵام گرنگ و جێی هەڵوێستە لەسەر کردن و هەوڵ بۆ بنبڕکردنێتی، چونکە ڕۆژانە و بەردەوام ژنان و کچانی ئێمە دەبنە قوربانی دەستی ئەو نەریتە کۆمەڵایەتییە قێزەون و نێرسالارییە کە بە پشتیوانی یاسا و ڕێسای دواکەوتووانەی سەپێندراو ڕوودەدات. بەداخەوە وەک ئاشکرایە و لە […]

You May Like