ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەحمان قادری، هاوڵاتی گوندی «ئەندێزێ»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٨ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دانیشتنی دادگا بۆ بڕیاردان لەسەر تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ لە لقی ١٠٢ی دادگای ٢ی پیرانشار بەڕێوەچوو و ئەم سزایە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ڕەحمان قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگا لە گرتووخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار دەستگیر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە. ڕەحمان قادری، تەمەن ٣٥ ساڵان و خەڵکی گوندی ئەندێزێ لە شاری پیرانشارە.