سنە؛ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە چالاکی کرێکاری شەیس ئەمانی

شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لە شاری سنە، دوای بانگهێشتکرانی لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتەوە بەپێی فەرمانی دادگا، لەم ناوەندە ئەمنییە ئامادە بوو و بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سەبارەت بە بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی یەکێک لە دایکانی دادخواز لە ٢٥ی سەرماوەزدا، پێشینەی دەستبەسەرکران و بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کرێکاران و خانەنشیناندا، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لەم لێپرسینەوەیەدا هۆشداری دراوەتە شەیس ئەمانی لە بابەت بە بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی کرێکاری و خانەنشیناندا بە بیانووی کاری نایاساییەوە. بەڵام ئەم چالاکە لەسەر مافی کرێکاران و خانەنشینان بۆ بەڕێوەبردنی گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، پێداگری کردووە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەشداری لە گردبوونەوە پیشەییەکاندا مافی یاسایی هەر کرێکارێکە.
شەیس ئەمانی، لە ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییە کرێکاری و پیشەییەکانیەوە دەستگیرکراوە و سزادراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی دسامبر 29 , 2024
جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەلیفەزادە، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی “قومقەڵا”ی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]

You May Like