پاوە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

“کەیهان ئەمینی” کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کەیهان ئەمینی کۆڵبەری خەڵکی شاری بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردن نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گواستراوەتەوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

Thumbs Up

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی دسامبر 10 , 2023
فەرهاد سولەیمانی و حەمزە سولەیمانی، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسود دەستڕێژی گولـلەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەرکرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ئەو […]

You May Like