دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دیاکۆ محەممەدی و سۆران خزری، دوو هاوڵاتیی خەڵکی ساینقەڵا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە لە ساینقەڵا دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتیانەدا، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەسەر بارودۆخی ئەو هاوڵاتیانە نیگەرانی بنەماڵەکانیانی زیاتر کردووە.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە بێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتیانە کراون لەبەردەستدا نییە.