سەردەشت؛ برینداربوونیکی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە بەرزاییە سنورییەکانی ئەم شارە، بریندار کرا.

بە پێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی بەرزاییە سنوورییەکانی «جاسووسان»ی سەر بە شاری سەردەشت، قاچی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە «شاهین ڕەسووڵ حەسەن» خەڵکی ئاوایی «دۆڵەتوو»ی سەر بە سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
بە پێی زانیارییە گەیشتووەکان ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گوازراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژرا و بریندار بوون. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم ڕوویداوە. هەروەها لەم ژمارەیە ٢٢ کۆڵبەر واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ کرێکارێکی ئارماتۆربەند بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بیناوە گیانی لەدەستدا

پ ژانویه 9 , 2025
شەهاب مورادی، کرێکارێکی ئارماتۆربەند لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ شەهاب مورادی، وەستاکاری تەمەن ٣٩ ساڵ کە خێزاندارە و خەڵکی شاری بۆکانە لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان […]

You May Like