نەوسوود: لێدان و ئەشکەنجە و دەستبەسەرداگرتنی کۆڵی کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود هەستان بە لێدان و ئەشکەنجە و دەستداگرتن بەسەر کۆڵی ژمارەیەک لە کۆڵبەران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووریی نەوسوود بە تەقەی ئاسمانی و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستیانگرت بەسەر کۆڵی ژمارەیەک لە کۆڵبەران و لێدان و ئەشکەنجە و بێ ڕێزیان بە کۆڵبەران کرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە کۆڵبەران بەهۆی سەختی لێدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە سەربازییەکان “قاچی لەجێ چووە” و کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی لێدانی بە “قۆناغە تفەنگ لە سەری” بە سەختی برینداربووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، لە ناسنامەی کۆڵبەرانی بریندار زانیاری بەردەست نییە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ج مارس 15 , 2024
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ و سنە ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود ، دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی ٢ کۆڵبەرە بریندارەکان بریتین لە: «فاروق سەیدی» خەڵکی […]

You May Like