هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بێهزاد براخاسی هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەر بووە و لە کاتی گەڕانەوەی ناوبراو بۆ ماڵی خۆی ڕوویداوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن یان ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی بێهزاد براخاسی کراون لەبەردەستدا نییە.