ئەیووب ئارمەند، هاوڵاتیی دانیشتووی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەیووب ئارمەند، هاوڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەرکراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراون ڕوون نییە.