دێولان: ئازادی ٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی دێولان بە دانانی بارمتە

٣ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی شاری دێولان بە ناوەکانی “پێدرام حسێن پەناهی”، “زبێر حسێن پەناهی” و “عەباس حسێن پەناهی”، بە دانانی بارمتە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، پدرام حسێن پەناهی، زبێر حسێن پەناهی و عەباس حسێن پەناهی بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و تا کۆتا هاتنی قۆناغەکانی دادوەری لە زیندان ئازادکران.

زبێر حسێن پەناهی و عەباس حسێن پەناهی لە ١٨ی ڕێبەندان و پدرام حسێن پەناهی لە ٢٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، دوای دیدار لەگەڵ بنەماڵەی هەژیر (محەمەد) فەرامەرزی، زیندانی سیاسی لە سێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوە.
شایانی باسە، کە سەرلەبەیانی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەژیر (محەمەد) فەرامەرزی، پێژمان فاتحی، موحسین مەزڵووم و وەفا ئازەربار، لە ئەندامانی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە دران.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

عوسمان ئیسماعیلی کێیە، بۆچی زیندانی کرا؟

س مارس 12 , 2024
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان نووسینی: زانا سەعیدزادە وەرگێڕانی: ڕۆمان میرەکی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری نیگارکێشی سەقز، کە دوو دەیە و نیوی تەمەنی لە دوورخرانەوە بەسەر بردووە و چەندین ساڵ لە زینداندا بەسەر بردووە، دوایین بارودۆخی لە زینداندا چۆنە؟ هەموو ساڵێک لە ١ی ئایار و ٨ی مارس […]

You May Like