ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە و لە ئەندامانی کەمپەینی ڕێگری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.