سەقز؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان

“نەریمان ڕەندی و میلاد ڕەندی”، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایی دژی لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندی و میلاد ڕەندی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز ڕۆژێک پاش مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

دوێنێ بازاڕیان و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە و مەریوان لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و مانیان لە کارکردن گرت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تاران؛ ڕەتکردنەوەی داوای ئازادی مەرجداری فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە

پ ژانویه 23 , 2025
داوای ئازادی مەرجداری فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە کە ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات، ڕەتکرایەوە. هەروەها ئەم چالاکە نەخۆشی هەوکردنی سییەکانی هەیە، سەرەڕای پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکان بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بۆ دووەمین جار بە دژایەتی زابتی […]

You May Like