کوردستان؛ دەستبەسەر کردنی حەوت هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چیاکۆ قوروەیی، حەسەن خەلیلی، مەهدی جەوانمەردی، فەرهاد زەندی، ئەرسەلان میرەکی، فەرشاد سەیدی و مەنسوور مەولودپوور، حەوت هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە، سەردەشت، دێولان و مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ مەهدی جەوانمەردی و فەرهاد زەندی، دوو چالاکی مەدەنی شاری دێولان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە لە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ چیاکۆ قوروەیی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ڕۆژی یەکشەممە حەوتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ئەرسەلان میرەکی و فەرشاد سەیدی، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دێولانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ئێوارەی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣ مەنسوور مەولودپوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد لە شوێنی کارەکەیدا لە نەخۆشخانەی مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣ حەسەن خەلیلی، مامۆستای خانەنشینکراو و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوو. لە پاشدا ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندان ئەم چالاکە مەدەنیە پاش دوو ڕۆژ ئەشکەنجەدان و دەستبەسەری لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە، ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ هەڕەشە کردن بۆ دەستبەسەر کردنی هاوسەری چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

س ژانویه 28 , 2025
ئارەزوو سەبووری، هاوسەری چالاکی کرێکاری دەستبەسەر کراو ئەمجەد گەریاخیز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی دەستبەسەر کردنی لێکراوە. ئەمجەد گەریاخیز ئازاری زۆری بڕبڕەی پشتی هەیە و پێویستی بە دەرمانی بەپەلە هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارەزوو سەبووری، هاوسەری ئەمجەد گەریاخیز لە چالاکانی کرێکاری و کەمپینی نا بۆ سێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستبەسەر […]

You May Like