سەقز؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هاوڕێ شافیعی، هاوڵاتی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە پازدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوڕێ شافیعی، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەیدا لە گەڕەکی شەهناز، لە شاری سەقز دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی هاوڕێ شافیعی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری

چ فوریه 5 , 2025
کامران ساختمانگەر، چالاکی ناسراوی کرێکاری و خەڵکی شاری سنە، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، کامران ساختمانگەر، چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن سێ ئۆتۆمبێلی ئەمنی ئیتلاعاتییەوە لە کاتژمێر ٣٠؛١٠ لە شەقامی جامی شاری سنە، دەستبەسەرکرا و بۆ […]

You May Like