«ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری شنۆ ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی»، لە زیندان ئازادکران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «هێدی شادیخا» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن و سێ هاوڵاتییەکەی دیکە هەر یەکێکیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.
هاوڵاتیان، ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی، لە بەفرانباری ئەمساڵدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ گرتووخانەیەکی شاری ورمێ گواسترانەوە. ئەوان پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی شاری شنۆ گواسترانەوە. شایانی باسە ئەم هاوڵاتییانە لە کاتی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکراندا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.
تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا و ئەمیر جان گوڵی، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری شنۆ پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیانەوە دەستبەسەرکراون و مامەڵەی یاساییان هەبووە.