سنە؛ ئازادی فەرزاد حەمیدی بە دانانی بارمتە

«فەرزاد حەمیدی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتەی قورس، بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە شەشی ڕەشەمەی ١٤٠٣، فەرزاد حەمیدی، هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران، پاش تێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەرکرانی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و زیندانی ناوەندی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.
فەرزاد حەمیدی، ڕۆژی شەممە شەشی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری کامێرانەوە دەستبەسەرکرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی نەوزاد بەهرامی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

س فوریه 25 , 2025
«نەوزاد بەهرامی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نەوزاد بەهرامی، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نەوزاد بەهرامی، لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە هەرێمی کوردستان لە […]

You May Like