نەغەدە؛ محەممەد ئەمینی فەر بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ زیندان ڕەوانەکرا

«محەممەد ئەمینی فەر» «جوخور»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای نەغەدە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەممەد ئەمینی فەر «جوخور» ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە هەشتی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش بانگهێشتکردنی بۆ جێبەجێکردنی سزاییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی نەغەدە، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە.

ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر «سەجاد دۆستی» بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم» بە ٢٩ مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

محەممەد ئەمینی فەر لە یازدەی بەفرانباری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو بۆ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە. ناوبراو بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەن لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرابوو.

محەممەد ئەمینی فەر «جوخور»، کوڕی فەتاح، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٦٣یە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە دۆخی ئیدریس محەممەدزادە

ی مارس 2 , 2025
وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، وێڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدزادە، هاوڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی […]

You May Like