نەسرەدین میری، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نەسرەدین میری، بۆ ئیتلاعاتی سوپا بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نەسرەدین میری، پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە لەبارەی چالاکییەکانی کوڕەکەی ژیان میری، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە و پاش ٤ کاتژمێر ئازادکراوە.
نەسرەدین میری، هاوڵاتی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە باوکی ژیان میری کە لە ٢٢ی بەفرانباردا، دەستبەسەر و لە ٢٧ی بەفرانباری ئەمساڵدا، بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری سنە ئازاد کرابوو.