کرماشان؛ گیانلەدەستدانی کەیوان ڕەزایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

لە درێژەی سەرکوتی خوێناوی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، کەیوان ڕەزایی، هاوڵاتی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسان، لە ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی گەڕەکی دڕەدرێژ سەر بە کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای نەبی ئەکرەم گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کەیوان ڕەزایی لە ناوچەی دڕەدرێژ سەر بە کرماشان بە گوللە کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.

ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان لە ناوچەی دڕەدرێژ تا کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی بەردەوام بوو و هێزەکانی ڕژیم، بەتایبەت سوپای نەبی ئەکرەم، بە چەکی قورس وەکو دۆشکە و کڵاشینکۆف، تەقەیان لە ناڕەزایان کردووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی ڕژیم لەبارەی چۆنێتی گیانلەدەستدانی کەیوان ڕەزایی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کەرەج؛ گیانبەختکردنی ڕەزا حاجی مورادیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

چ ژانویه 14 , 2026
لە درێژەی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکاندا، «ڕەزا حاجی مورادیان»، هاوڵاتی کورد و خەڵکی قەسری شیرین و دانیشتووی شاری کەرەج، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەختکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕەزا حاجی مورادیان ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی شاری کەرەج بە گوللە […]

بابەتی پەیوەندیدار