ئیلام؛ محەمەد دانیاڵی بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە

محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان بۆ تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی خۆی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.

ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی وەکو «گردبوونەوە و پشتگیری دژی ئاسایشی نەتەوەیی» بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی ڕابردووەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو لە گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

محەمەد دانیاڵی، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر و لە پووشپەڕی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی شاری ئیلام ئازاد کرابوو.

محەمەد دانیاڵی، شاخەوانی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ی مارس 16 , 2025
ئەبوبەکر ئێراندۆست، هادی جامیعی و مەتین چوپانی، سێ هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەبوبەکر ئێراندۆست تەمەن ٤٧ ساڵ، هادی جامیعی تەمەن ٤٨ ساڵ، هەردوو هاوڵاتی شاری شنۆ و مەتین چوپانی «بێهزاد» خەڵکی گەڕەکی «تاچیناوا» لە […]

You May Like