مانگرتن له‌ خواردنی “په‌رهام په‌روه‌ری” له‌ زیندانی ئێڤین

“پەرهام پەروەری” هاووڵاتی خەڵكی سەقز و یەکێک لە به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ لە ناڕەزایەتی بە حوکمی ناڕەوای سیستەمی قه‌زایی ڕژیم، دەستی دایه‌ مانگرتن لە خواردن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان“په‌رهام په‌روه‌ری” لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. ناوبراو ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. “په‌رهام” له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراوه‌ و لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی لێ کراوە کە ئەگەر به‌رده‌وام بێت له‌ مانگرتن، دەگوازرێتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

پەیامی کۆمیتەی لاوانی شۆڕشگێڕی سووری مەهاباد

چ ژوئن 28 , 2023
ئێمە هەزاران کەس بووین، هەزاران کەس لە ئێمە گیانیان بەخت کرد یان لە زیندانەکاندا ڕزان. هەزاران کەس لە ئێمە پشتیان دە مەیدانی شۆڕش کرد. هەزاران کەس لە نیوەی ڕێگا بەجێ مان. بەڵام، ئێمە هێشتا هەزاران کەسین. پەیامی خۆمان بە یاد و ناوی هاوڕێی زیندوو‌یاد کاک عەزیز یوسفی دەست پێ دەکەین؛سەرەتا […]

You May Like