ڕووداوەکانی کار؛ گیان لەدەستدان و برینداربوونی پێنج کرێکار لە ڕامشیر و سەوادکوە بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

پێنج کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، بەهۆی نەبوونی ستانداردەکانی ئەمنییەتی لە شوێنەکانی کاردا، پێنج کرێکار لە دوو ڕووداوی جیادا لە شارەکانی ڕامشیر و سەوادکوە تووشی ڕووداو بوون. بەهۆی ئەم ڕووداوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناوخۆ، یەکێک لە گیانبەختکردووان کرێکاری کانەکان بووە کە بەهۆی دۆخی ناجێگیری کاری و نەبوونی ئەمنییەتی کار گیانی لەدەستداوە.

ناسنامەی قوربانییان و زانیاری زیاتری ڕووداوەکە ئێستا لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکان بڵاو نەکراوە.

ئێران لە بواری ئەمنییەتی کار لە نێو وڵاتانی جیهان ڕیزبەندی ١٠٢ی هەیە کە ڕیزبەندیەکی زۆر لە خوارەوەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرێکاری؛ ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی داوود ڕەزەوی لە زیندانی ئێڤین

ش مه 17 , 2025
داوود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ٢٤ی ڕەشەمە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی گواسترایەوە و چارەسەری پزیشکی بۆکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، داوود ڕەزەوی، ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

You May Like