ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە و پاش تێپەڕینی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەنوەر بایەزیدی، هێشتا چارەنووسی نادیارە. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاووڵاتییە بنەماڵەکەی نیگەران کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.